ڤیدیۆ.. ئافره‌تێك له‌ پێناو گه‌یشتن به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی منداڵه‌كه‌ی ده‌كاته‌ قوربانی

ته‌مه‌نی 24 ساڵه‌و كچه‌كه‌شی سێ ساڵانه‌

پۆلیسی ژاپۆن ئه‌و دایكه‌یان ده‌ستگیر كرد به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی  منداڵه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك  بۆ گه‌یشتن به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ،له‌ماڵه‌كه‌ی به‌جێهیشتووه‌ و بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌برسان بمرێت .

به‌ گوێره‌ی جابانیز تایمز،ساكی كاكیهاشی، ته‌مه‌ن 24 ساڵ و كچه‌كه‌شی ته‌مه‌نی 3 ساڵانه‌، به‌ته‌نیا له‌ماڵه‌كه‌ی له‌ تۆكیۆ به‌جێهشتووه‌ ،بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شت بۆ لای خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌ پارێزگای كاگۆشیما بكات و بۆ ماوه‌ی هه‌شت رۆژ له‌گه‌ڵیدا بمێنێته‌وه‌.

پۆلیس ده‌شڵێت:دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی پشكنین بۆ ته‌رمی كچه‌كه‌ی ده‌رده‌چێت، ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ منداڵه‌كه‌ به‌هۆی ووشكبوونێكی توندو برسییه‌تی گیانی له‌ده‌ستداوه‌و گه‌ده‌شی به‌ته‌واوه‌تی به‌تاڵ بووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار 

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
18,834,716
گیان له‌ده‌ستدان
707,158
چاکبوونەوە
12,024,636
تووشبووان
15,500
گیان له‌ده‌ستدان
586
چاکبوونەوە
9,551
تووشبووان
137,556
گیان له‌ده‌ستدان
5,094
چاکبوونەوە
98,442