پرسه‌نامه‌ى سه‌رۆك بارزانى بۆ سه‌رۆكى وه‌قفى سوننى

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینه‌ به‌ڕێزه‌كه‌تمان پێ گەییشت

به‌بۆنه‌ى كۆچكردنى خاتوو غه‌یدا كمبش، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و هاوژینى دكتۆر سه‌عد كمبش سه‌رۆكى وه‌قفى سوننى، سه‌رۆك مسعود بارزانى پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى سه‌رۆكى وه‌قفی سوننى كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

به‌ڕیز دكتۆر سه‌عد كمبش سه‌رۆكى وه‌قفى سوننى
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینه‌ به‌ڕێزه‌كه‌تمان پێ گەییشت.

خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم و، لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر ره‌حمه‌تى خۆى و بە بەهەشتی بەرینى شاد بكات وسەبر و ئارامى به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
11ـی 7ـی ٢٠٢٠