مه‌سرور بارزانی به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری شاری سلێمانیی دانا

پرۆژه‌كه‌ به‌ سێ قوناغ جێبه‌جێده‌كرێت

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌میانه‌ی كردنه‌وه‌ی مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی گوتی: خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ به‌شدارم له‌دانانی به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی و پارێزگاری شاره‌كه‌ش‌ پشتیوانی بۆ پڕۆژكه‌ ده‌ربڕیوه‌، دواتریش مه‌سرور بارزانی به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری شاری سلێمانیی دانا .

شایانی باسه‌ پرۆژه‌كه‌ به‌ سێ قوناغ جێبه‌جێده‌كرێت.