Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:29

یاریزانى جیهانى جاک چارلتن کۆچی کرد

لەتەمەنی وەرزشی خۆیدا 733 یاریی بۆ یانەی لیدزیۆنایتد کردوو
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆَ 11/7/2020میدیاکانی بەریتانیا مردنی جاک چارلتن یاریزانانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵاندی بڵاوکردەوە.

میدیاكانى به‌ریتانیا مردنى یاریزانى به‌ناوبانگى تۆپێى جیهانى  جاک چارلتن یان راگه‌یاند كه‌ له تەمەنی 85 ساڵیدا کۆ چی کرد ناو باو برای یاریزانی بەناوبانگی جیهانی (بۆبی مۆر )ە و لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نازناوی پاڵەوانێتی جامی جیهانی مۆندیالی 1966 بەدەستهێنا

چارلتن لەتەمەنی وەرزشی خۆیدا 733 یاریی بۆ یانەی لیدزیۆنایتد کردووە 96 گۆڵی تۆمارکردووە ، هەروەها 35 یاریی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی ئینگڵاند ئەنجامداوە ئیمزای لەسەر 6 گۆل کردووە ،مەشقی به چەندین یانە وتیپی تۆپی پێی یانەکانی بەریتانیای داوە له ساڵی 1986 بۆتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێرلاندە تا 1995 لەگەڵیان بەردەوام بوو.

بەهۆی ئەو ناوبانگەیەی به هێزەی له ناو جەماوەردا بەدەستی هێنابوو لەلایەن پاشانیشی بەریتانیا نازناوی ( سێر) ی پێبخشرابوو .. ناوبراو ماوەیەکی زۆربوو به نەخۆشی شێر پەنجە دەیناڵاند ، درەنگانی دوێنی شەوی هەینی 10/7/2020 ڕابردوو کۆچی دوایی کرد.

نفر

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.