تەقینەوەیەكی بەهێز رۆژئاوای تارانی هەژاند

تەقینەوەكان لە هەردوو ناوچەی قەرمەدرە و قودسی رۆژئاوای تارانی پایتەخت بیستراوە

ئاژانسەكانی هەواڵ لە ئێران بڵاویان كردەوە كە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە رۆژئاوای تارانی پایتەخت بیسرا .

بەپێی سەرچاوەكان رادیۆی (IRIB) ی ئێرانی هیچ زانیارییەكی دیكەی لە سەر تەقینەوەكەو زیانەكانی بڵاو نەكردەوە .

ئاژانسی مەهری ئێرانی بڵاویكردەوە كە دەنگی تەقینەوەكان لە هەردوو ناوچەی قەرمەدرە و قودسی رۆژئاوای تارانی پایتەخت بیستراوە .

شایانی باسە ماوەی چەند رۆژێكە زنجیرەیەك تەقینەوە لە ئێران روویداوە لەوانە تەقینەوەی رۆژی سێشەممەی رابردوو لە كۆمپانیای سباهان برش باشووری تاران و شەممەی رابردووش وێستگەی مدحج زرغان بۆ غاز لە شاری ئەهواز باشووری رۆژئاوای ئێران و چەندین تەقینەوەی دیكە و ئاگركەوتنەوە .

 

 

سوهێل تاهیر ..... كوردستان تیڤی