ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه‌ مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی به‌ قوبرس بكات

بۆی هه‌یه‌ توركیای هاوپه‌یمانی ناتۆی توڕه‌ بكات

ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كه‌م جاره‌ بڕیار ده‌دات مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی به‌ قوبرس بكات، ئه‌مه‌ش بۆی هه‌یه‌ توركیای هاوپه‌یمانی ناتۆی توڕه‌ بكات كه‌ له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ قوبرسدا له‌ گرژیدایه‌.

مایك په‌مپـیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ گوتی: وه‌ك یه‌كێك له‌ په‌یوه‌ندیـیه‌ ئاسایشیـیه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری قوبرسدا په‌ره‌ی پـێده‌درێت، بۆ یه‌كه‌م جاریش، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ پاره‌ دابینده‌كات بۆ مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی بۆ ئه‌و وڵاته‌ به‌پـێی ئه‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا دابینی ده‌كات.

په‌مپـیۆ گوتیشی: هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیـیه‌كان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ گرنگه‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌ بۆ سه‌قامگیریـیه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا.

له‌ ئێستادا گرژیـیه‌كان له‌نێوان توركیا و قوبرس به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ گه‌ڕان به‌ دوای نه‌وت و گازی سروشتی له‌ نزیك كه‌ناره‌كانی قوبرس،سه‌ریانهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ .

ژێده‌ر / ده‌نگی ئه‌مریكا