كەشناسی هەرێم: لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری بارانبارین ھەیه‌

رەوشی كەشوهەوا و پلەكانی گەرما بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرایه‌وه‌


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند


 بەگوێرەی پێشبینیەكانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌  ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت. 

هه‌روه‌ها رایده‌گه‌ێنێت ، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 44 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ، له‌ سلێمانی 41  و دھۆك 42 پله‌ى سیلیز ، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 45 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی هه‌ینی  كەشناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی دەكات  ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و پەڵە ھەوردا دەبێت، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری كەمێك بارانبارین ھەیە.

 

1111