تاوانێك به‌ڕازیلی هه‌ژاند

دایكێك كوڕه‌كه‌ی خۆی به‌ په‌ت خنكاند

دایك هه‌موو كاتێك قوربانی له‌ پێناو منداڵه‌كه‌ی ده‌دات،به‌ڵام دایكێك ئه‌م سۆزو میهره‌بانییه‌ وه‌لا ده‌نێت و تاوانێك ئه‌نجام ده‌دات و به‌ڕازیل ده‌هه‌ژێنێ.

ده‌سه‌ڵاته‌ دادوه‌رییه‌كانی به‌ڕازیل تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان خسته‌ پاڵ ئه‌و دایكه‌ی كه‌ كوڕه‌ 11 ساڵانه‌كه‌ی خۆی به‌په‌ت خنكاندووه‌، چونكه‌ هه‌موو كاتێك یاری ئه‌لیكترۆنی به‌ موبایله‌ زیره‌كه‌كه‌ی كردووه‌.

سه‌ره‌تا دایكه‌كه‌ نكۆڵی له‌تاوانه‌كه‌ی كردووه‌و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌ی به‌هۆی خراپی ره‌فتاره‌كانی ماڵه‌وه‌ی به‌جێهشتووه‌،به‌ڵام پۆلیس باوه‌ڕی پێ نه‌كردووه‌و دوای گه‌ڕانێكی زۆر ، له‌دارستانێكی نزیك ماڵه‌كه‌ ته‌رمی منداڵه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌، دواتر دایكه‌كه‌ دانی به‌تاوانه‌كه‌ی ناوه‌و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ نه‌یتوانیوه‌ له‌گه‌ڵ درۆ بژیت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر/ رۆژنامه‌ی سه‌دا

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
18,834,716
گیان له‌ده‌ستدان
707,158
چاکبوونەوە
12,024,636
تووشبووان
15,500
گیان له‌ده‌ستدان
586
چاکبوونەوە
9,551
تووشبووان
137,556
گیان له‌ده‌ستدان
5,094
چاکبوونەوە
98,442