ژنیاری گەورەی جیهان، ئێنیۆ مۆریکۆنێ لە ئیتالیا کۆچی دوایی کرد

زیاتر لە 500مووزیکی بۆ فلیمه‌ سینه‌مانه‌كان داناوه‌

ژنیاری گه‌وره‌ی جیهانی مایسترۆ ێنیۆ مۆریکۆنێ، ئەمڕۆ لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا لە ئیتالیا کۆچی دوایی کرد .                                                                 
وه‌زیری ته‌ندروستی ئیتاڵیا رۆبرتر "سبیرا سبیرنزانۆ" له‌ تویتیه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت: خوات له‌گه‌ڵ ئه‌ی مایسترۆ ، سوپاس بۆ  جوڵه‌ندنی ئه‌و هه‌ست و سۆزانه‌ی نێو ناخمان. 

 شایانی باسه‌ مایسترۆمۆریكۆنی  زیاتر لە 500  موزیكی بۆ فلیمه‌ ‌ سینه‌مانه‌كان داناوه‌  : ڕۆحی من و میلیۆنان خەڵکی تر، شێت و هەڵوەدای کارە جوانەکانی بوو. یادی هەمیشە لە دڵ و میشکی سینەما و ئەهلی هونەردا زیندوو دەمێنێت.
مایسترۆ ێنیۆ مۆریکۆنێ له‌ ساڵی 2016 خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرتووه‌ .