تەندروستی گەرمیان هۆشداری دەدات

رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لەنووسراوێكدا كەئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ بۆ دەزگا تەندروستییەكانی سنوورەكەی دەريكردووە و رایگەیاندووە ، ئاگادارتان دەكەینەوە كە هەر پزیشك و كارمەند و فەرمانبەرێك دەنگۆی تووشبوونی بەنەخۆشی كۆرۆنا بڵاوبكانەوە پێویستە پشكنینی كۆرۆنا لەتاقیگەی تایبەت بەكۆرۆنا لەبەڕێوەبەرایەتییەكەمان ئەنجام بدات گەر دەركەوت كە تووشبووە ئەوا مۆڵەتی یاسایی پێدەدرێت و دەست لەكارهەڵگرتن و دەستبەكاربوونی بۆ دەكرێت، بەپێچەوانەوە بەرپرسیار دەبن بەرامبەر رێكارە یاساییەكان.