پسپۆرێكی زانكۆی ئۆكسفۆردی بریتانیا: كۆرۆنا پێشتر خۆی له‌ چوارده‌وری جیهان حه‌شاردابوو

به‌ر له‌وه‌ی له‌ چین ده‌ربكه‌وێ

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی بریتانی پسپۆرێك له‌ زانكۆی ئۆكسفۆرد رایگه‌یاندووه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ تازه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشتر له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جیهان هه‌بووه‌،به‌ڵام چالاك نه‌بووه‌و دواتر له‌ چین ده‌ركه‌وتووه‌.

پسپۆره‌كه‌ ده‌ڵێت: هه‌روه‌ها زۆربه‌ی بۆچوونه‌كان ده‌ڵێن: كۆرۆنا له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی چین سه‌ری هه‌ڵداوه‌، به‌ڵام تائێستا به‌ته‌واوه‌تی پشت راست نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێ كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا جیهانییه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕێی كاتێكی گونجاوی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌له‌ بڵاوببێته‌وه‌.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار