له‌پارێزگایه‌كی عێراق 22 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

تا ئێستا دوو هه‌زارو 567 كه‌س گیانيان له‌ده‌ستداوه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی ‌زیقار ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ تۆماركردنی 162 تووشبوونی دیكه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆناو 22 حاڵه‌تی گیانی له‌ده‌ستدانی له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو له‌پارێزگاكه‌ راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ،كۆی ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته‌ 62 هه‌زارو 275 كه‌س و كۆی حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌ش گه‌یشتۆته‌ 34 هه‌زارو 741 حاڵه‌ت و دوو هه‌زارو 567 كه‌سیش گیانيان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار