ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌تاران روویدا

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌تاران روویدا

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ نزیك كۆمپانیای سباهان برش له‌ناوچه‌ی كه‌هریزك له‌ باشووری تارانی پایته‌ختی ئێران روویدا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌مین بابائی، به‌رێوه‌به‌ری قه‌زای كه‌هریزك له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌، كه‌ بۆته‌ هۆی كوژرانی دووكه‌س و برینداربوونی سێی كه‌سی دیكه‌، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می له‌پڕكردنی بوتڵه‌كانی ئۆكسجین بووه‌ له‌ له‌ناوچه‌ی باقر شه‌هر.

هه‌روه‌ها گوتی: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌كاتژمێر 3:20 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌شه‌قامی باقر شه‌هدی گه‌شتیاری روویداوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار