ویلایه‌تێكی هیند فرۆشتنی گۆشتی سه‌گ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

هه‌موو هاورده‌و بازرگانی كردنێك به‌ سه‌گ بۆ خواردن راده‌گرێت

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌سیوشه‌یتد پرێس،ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌تی ناگالاند له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی هیند، فرۆشتنی گۆشتی سه‌گ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات و هه‌موو هاورده‌و بازرگانیكردنێك به‌ سه‌گ بۆ خواردن راده‌گرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌  تیمیجین تووی ، یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كه‌ له‌توێتێكدا گوتی: حكومه‌تی ویلایه‌ته‌كه‌ هه‌موو پڕۆسه‌یه‌كی هاورده‌كردن و بازرگانیكردن به‌سه‌گی قه‌ده‌غه‌كردووه‌ له‌گه‌ڵ فرۆشتنی گۆشتی سه‌گ به‌هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه‌ .

66

شایانی باسه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌ته‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو، رێكخراوی پاراستنی ئاژه‌ڵان چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، له‌ ویلایه‌تی ناگالاند بازرگانی به‌سه‌گ ده‌كرێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / سكای نیوز