بریتانیا له‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیا بۆ كڕینی پێكوته‌ی كۆرۆنا نزیك بۆته‌وه‌

به‌بڕی 624 ملیۆن دۆلار

راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌ بریتانیا  له‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای سانۆڤی و گلاسكۆ سیمسكلاین نزیك بۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌بڕی 624 ملیۆن دۆلار 60 ملیۆن له‌و پیكوته‌یه‌ بكرێت كه‌ هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌ په‌ره‌یان پێداوه‌ .

له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی سه‌ندای تایمزی بریتانی رایگه‌یاندووه‌ كه‌بریتانیا پیكوته‌كه‌ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا پیكوته‌كه‌ له‌تاقیكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر مرۆڤ سه‌ركه‌وتوو بێت،كه‌بڕیاره‌ له‌مانگی 9 تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ربكرێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار