سیسته‌مه‌كانی به‌رگری ئاسمانی توركیا له‌ لیبیا خاپووركران

جۆره‌كانی هۆك و كۆڕاڵ

ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی لیبیا بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ سوپای نیشتمانی لیبیا چه‌ند سیسته‌مێكی به‌رگری ئاسمانییان خاپوور كردووه‌، كه‌ توركیا له‌ بنكه‌ی وه‌تییه‌ له‌شاری عوقبه‌ بن نافع دایمه‌زراندبوو.

له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی مه‌رسه‌د-ی لیبیا له‌سه‌رزاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزه‌كانی ئاسمانی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی گشتی سوپای نیشتمانی بڵاویكردۆته‌وه‌و كه‌ سیسته‌مه‌كانی چاودێری ئاسمانی له‌ جۆری هۆك و سیسته‌می كۆڕاڵ كه‌ له‌و بنكه‌یه‌دا بوون، له‌لایه‌ن هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانه‌وه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ سیسته‌مه‌كان پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه‌ له‌و بنكه‌یه‌ جێگركرابوون.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار