Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 08:20

31 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ کۆرۆنا له‌نێو به‌ندیخانه‌یه‌کی به‌غدا تۆمارکرا

ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18بۆ 22 ساڵیدایه‌
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی دادی عێراق له‌ لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ حكومییه‌كان گوتی: وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند كرێكارێك و پاسه‌وانی به‌ندیخانه‌كان تووشی كۆرۆنا بوون،له‌ئێستادا په‌تاكه‌ شۆڕبۆته‌وه‌ بۆ نێو به‌ندییه‌كان.

هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه‌ له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ رێوشوێنی پێویستمان گرته‌به‌ر،به‌ڵام توانای ئێمه‌ش سنوورداره‌.

گوتیشی: وه‌زاره‌تی داد له‌ كۆی 600 به‌ندی نێو به‌ندیخانه‌ی كه‌رخ 31 حاڵه‌تی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركردووه‌ كه‌ له‌چه‌ند گه‌نجێك پێكهاتوون و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18بۆ 22 ساڵیدایه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / میدیای عێراق

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.