Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 14:55

پێشنیارێکی چاکسازی پێشکەش بە کازمی دەکرێت

پێشنیارە چاكسازییەكە 5 تەوەر لە خۆ دەگرێت
پێشنیارێكی چاكسازی پێشكەش بە كازمی دەكرێت
کوردستان TV
100%

لێژنەی خزمەتگوزاری و بنیادنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خۆی ئامادەكردووە بۆ ئەوەی پێشنیارێكی  چاكسازی كە لە 5 تەوەری سەرەكی پێك دێت پێشكەشی مستەقا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بكات ، كە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو لە گەڵیدا كۆببنەوە .

عەباس یابەر عەتافی ئەندامی لێژنەی خزمەتگوزاری و بنیادنان لە لێدوانێكدا رایگەیاند كە لێژنەكە لە میانەی ئەو دیدارەیدا لە گەڵ سەرۆك وەزیران چەند تەوەریك دەخاتە روو بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی ، هەروەها وەبەرهێنانی رێگاكانی دەرەوە و نیشتەجێبوون و دابەشكردنی زەوی بە سەر هاووڵاتیان و ئەو نەخۆشخانانەی كە لە بەغداو پارێزگاكان وەستاون و كار ناكەن ، جگە لە وەستانی كاركردن لە دروستكردنی زیاتر لە 3000 قوتابخانە لە ساڵی 2012 ـەوە .

ئەو تەوەرانەش كە پەراوێكی چاكسازییە ئامادەكراوە بۆ ئەوەی یەكلایی بكرێتەوە و عێراق لە رووی خزمەتگوزارییەكان هەنگاوی جدی بهاوێژێت .

 

 

سوهێل تاهیر ....... كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.