ڤیدیۆ.. بزانه‌ له‌ماوه‌ی 100 ساڵدا سویچی ئۆتومبێڵ چ گۆڕانكارییه‌كی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌

له‌ 1910 یه‌كه‌مین سویچ دروستكراو ته‌نها بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵ به‌كار ده‌هات

له‌ ئێستادا كۆمپانیای ئه‌پڵ،له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌، موبایلی ئایفون وه‌ك سوێچێك بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئۆتۆمبێڵ و كارپێكردنی به‌كاربێنێ،بۆ ئه‌م تایبه‌ته‌مه‌ندیه‌ش كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی به‌هاوكاری كۆمپانیای بی ئیم ده‌بلیۆی ئه‌ڵمانی، شێوازه‌كه‌یان پێشنیاركردووه‌.

به‌سویچی ئه‌پڵ شوفێران ده‌توانن ده‌رگای ئۆتۆمبێڵه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌و له‌هه‌مانكاتیشدا كاری پێبكه‌ن، ئه‌م تایبه‌مه‌ندییه‌ش دواین به‌كارهێنانه‌ له‌ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوودا.

كاتێك له‌ كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی 19 مین ئۆتۆمبێل دروستكرا، نموونه‌كانی سه‌ره‌تا هیچ پێویستان به‌ سویچ نه‌بوو،له‌رێگای میكانیكییه‌وه‌ كاری پێده‌كرا، به‌ڵام له‌ ساڵی 1910 یه‌كه‌مین سویچ دروستكرا،ئه‌میش ته‌نها بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵ به‌كار ده‌هات، نه‌وك بۆ ئیشپێكردنی.

دواتر جیهان چاوه‌ڕێی كرد تا ساڵی 1949 كاتێك كۆمپانیای كرایسله‌ری ئه‌مریكی، هه‌ڵسا به‌ دروستكردنی سویچێك كه‌ ده‌توانێ ئۆتۆمبێل كار پێبكات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار