به‌ڤیدیۆ.. میرا عه‌لی كلیپێكی نوێی ناوی (نسیت ئه‌نساك) بڵاو كرده‌وه‌

فه‌تاح كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌

كلیپی (نسیت ئه‌نساك)  به‌ زمانی عه‌ره‌بییه‌ و هانی عه‌بدولكه‌ریم تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه‌، بیلال زین ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده‌ كردووه‌، بڕیار فه‌تاح كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌.

میرا عه‌لی خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، هه‌ڵكه‌وت زاهیر، ئاوازدانه‌ری كورد، كاری هونه‌ری بۆ ده‌كات، گۆرانی به‌شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ چه‌ندین گۆرانیبێژ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.