مین به‌ شوانكارێك ته‌قیه‌وه‌ قاچێكی له‌ ده‌ستدا

تەمەن 25 ساڵ خەڵکی گوندی باڵەکیانە

ھاووڵاتیەک لەکوێستانی ھۆڕنێی باڵەکیان، مینێكی تاكه‌ كه‌سی پێیدا ته‌قیه‌وه‌ قاچێكی له‌ده‌ستدا.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٣-٧-٢٠٢٠ لەکوێستانی ھۆڕنێی باڵەکیان ھاووڵاتیەک بەناوی (زاھیر حامد عابد) تەمەن 25 ساڵ خەڵکی گوندی باڵەکیانە، پیشەی شوانکارو و ڕەوەندە  بەھۆی پێدا تەقینەوەی مینێک قاچێکی لەدەستدا.

تەحسین عوسمان بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی سیدەکان بەکوردستان  تیڤی ڕاگەیاند ئەو ھاووڵاتیە بەھۆی پێداتەقینەوەی منێکی تاکەکەسی قاچی ڕاستی پەڕیوە و گوتیشی: لەبنکەی تەندروستی سیدەکان  چارەسەری سەرەتای بۆکراوە پاشان ڕەوانەی فریاکەتنی سۆران کرا.