Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 13:38

بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە دەڤەری باڵەکایەتی حەوت کەس بوونە قوربانی

سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان TV
#7
100%


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی 3_7_2020 بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە دەڤەری باڵەکایەتی سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش بریندار بوون.

رائید عەبدولڕەحمان سوڵتان، بەرپرسی بەشی پۆلیسی هاتووچۆی چۆمان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ڕووداوەکە لەجۆری وەرگەڕان بووە، لە گوندی وێزەی سەر بە قەزای چۆمان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی، لە ڕێگای گشتی لایداوە و وەرگەڕاوە و لە ئەنجامدا بەداخەوە سێ کەس گیانیان لەدەست داوە کە دوو ئافرەت و پیاوێکن، وە چوار لە سەرنشینەکانیشی بریندار بوونە.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان تیڤی، کەسەکانی نێو ئەم ڕووداوە هی یەک خێزانن و خەڵکی قەزای چۆمانن، تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی لە سۆران کراون، دوو لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانیان دوای چارەسەری لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی چۆمان، ڕەوانەی سۆران کراون یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستداوە، سێ لە بریندارەکانیش تەندروستیان جێگیرە و لە نەخۆشخانەی چۆمان چارەسەریان وەرگرتووە.

پ: کەریم سمکۆ

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.