فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ كوردستانی سووریا دروست ده‌كرێت

فڕۆكه‌خانه‌كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری پارێزگای حه‌سه‌كه‌یه‌

ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ كوردستانی سووریا دروست ده‌كات.


ئاژانسی فه‌رمی سووریا سانا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ ده‌وروبه‌ری پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی كوردستانی سووریا دروست بكات. 
ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، سوپای ئه‌مه‌ریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌ی تل كۆچه‌ر له‌ نزیك حه‌سه‌كه‌ دروست كردووه‌ كه‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازیش له‌خۆ ده‌گرێت. 
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌و هه‌نگاوه‌ی ده‌یه‌وێ بوونی سه‌ربازی خۆی له‌ سووریا به‌هێزتر بكات و ناوچه‌ی نه‌وتی زیاتر له‌و وڵاته‌ كۆنتڕۆڵ بكات.