گۆرانی بێژ عه‌زیز وه‌یسی تووشی په‌تای كۆرۆنا بوو

ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره‌

هونه‌رمه‌ند عه‌زیز وه‌یسی ، تووشی په‌تای كۆرۆنا بوو، ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره‌.


هونه‌رمه‌ند عه‌زیز وه‌یسى له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و دووپاتی كردۆته‌وه‌ ،كه‌ ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره‌، له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی ، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆی كه‌ره‌نتین كردوه‌. 

شایانی باسه‌ تائێستا چه‌ندین هونه‌رمه‌ند له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و له‌ كوردستانیش توشی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ، هه‌ندێكیان به‌وپه‌تایه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ له‌ هه‌مان كاتیشدا زۆریشیان چاك بوونه‌ته‌وه‌.