ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر ئه‌مڕۆ بڕیار له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ده‌دات

كۆبوونه‌وه‌ى ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر به‌رێوه‌ده‌چێـت

 

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ بریاره‌ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا كۆببێته‌ وه‌ بۆ بریار دان  لەبارەی درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى قەدەغەی ھاتوچۆ  له‌دوای 4 ى 7 ى 2020

به‌پێى زانیارییه‌كانى كوردستان تیڤى بریاره‌ ئێواره‌ى ئه‌مرۆ ژووری ئۆپه‌راسیۆنى هه‌ولێر بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى كۆرۆنا كۆببێته‌وه‌   له‌كۆبوونه‌وه‌ه‌شدا تاوتوێى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ،  یاخوود كۆتاییهێنان به‌ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ده‌كرێت.

به‌پێى بڕیارى ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر، كاتژمێر 12ى نیوه‌شەوی 4 له‌سه‌ر 5ى 7ى 2020، کۆتایی بە قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر دێت.