ڕێكخراوی جیهانی WHO هەفتەی داهاتوو هاوکاری ده‌گه‌یه‌نێته‌ هەرێمی کوردستان

لەسەر داوای وەزیری تەندروستی هه‌رێم 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2 تەمموز 2020  (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفڕانسێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرپرسی رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO، بەووردی نەخۆشی کۆڕونا و ڕەوشی هەرێمی کوردستانیان گفتوگۆ کرد.

له‌ كۆنفرانسه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا وەزیری تەندروستی هه‌رێم  وێڕای سوپاس کردن داوای گەیاندنی هاوکاریەکانی ڕێکخراوی WHO بۆ هه‌رێمی كوردستان کرد.