وه‌زاره‌تى دارایی: دابه‌شكردنى مووچه‌ به‌رده‌وامه‌ و چه‌ند شوێنێكى دیكه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

مووچه‌ى مانگی 2

 


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند ، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ى مانگی 2 ی 2020 ى چه‌ند شوێنێكى دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت

 سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی و ئابوری وتیشى دوێنێ چوارشەممە بەهۆی ڕێكخستنی میزانیه‌ی نیوەی ساڵ لەلایەن بانكەكان موچە خەرج نه‌كرا


راشیگه‌یاند ئه‌مرۆ مووچه‌ى دارایی و ئابووری ،  بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و لیوای نەوت دابەش دەکرێت.

 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌له‌رۆژانى داهاتوو دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگی 2 به‌رده‌وام ده‌بێت به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى دانراوه‌ مووچه‌ى سه‌رجه‌م شوێن و وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت

 

ئاماده‌كردن و دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز