منداڵێكی 11 ساڵان به‌هۆی هه‌ڵدێران له‌ شاخه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

لە بناری زارگه‌ڵی باڵه‌كیان

به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ منداڵێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵان كه‌ دانیشتووی بناری زارگه‌ڵی باڵه‌كیان بوو، به‌هۆی هه‌ڵدێرانی له‌ شاخ گیانی له‌ده‌ستدا.

منداڵه‌كه‌ ناوی "عه‌بدولمه‌تین فایه‌ق ته‌ها" یه‌ له‌دایكبووی ساڵی 2009 ی بناری زارگه‌ڵییه‌ و له‌ كاتی یاریكردندا قاچی خلیسكاوه‌ و هه‌ڵدێراوه‌.

دوا به‌دوای ڕووداوه‌كه‌ش تیمه‌كانی پۆلسی فریاكه‌وتنی سۆران و كه‌س و كاری كۆچكردووه‌كه‌ ته‌رمه‌كه‌یان له‌ شاخ هێنایه‌ خواره‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كرا.

پاش توێكاری كردن بۆ ته‌رمه‌كه‌ی و تۆماركردنی ڕاپۆتی پزیشكی ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌س و كاره‌كه‌ی كرایه‌وه‌.