لە سەیدسادق بەهۆی پیسبوونی ئاوی حەوزێكی ماسی نزیك 8 هەزار ماسی لەناوچوون

دەركەوت كە بەهۆی پیسبوون و ژەهراوی بوونی ئاوەكەوە بووە


لە سەیدسادق، بەهۆی پیسبوونی ئاو لە كێڵگەیەكی بەخێوكردنی ماسی، نزیكەی هەشت هەزار ماسی لەناوچوون.

ڕوونکردنەوەی قائیمقامیەتی سەیدسادق

یٔه‌مشه‌و پاش یٔاگادارکردنه‌وه‌مان له‌ لایه‌ن جووتیارێکه‌وه‌ که‌ سه‌رجه‌م ماسیەکانی ناو کێڵگه‌که‌ی له‌ناوچوون و مردوون کە که‌نزیکه‌ی  (٨)هه‌زار ماسیە و کێڵگەی بە خێوکردنی ماسیەکان دەکەوێتە ناو ‌ گوندێکی سه‌ر به‌قه‌زای سیدسادق، ده‌ست به‌جێ به‌فه‌رمانی به‌ڕێز ( دیاری ره‌فیق ) قایٔمقامی سیدسادق لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت سه‌ردانی کێڵگه‌ی به‌خێوکردنی ماسیه‌کانی کرد و ده‌ستکرا به‌ پشکنین و هۆکاری له‌ناوچوونی ماسیه‌کان

پاش پشکنین و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ و دکتۆری هۆبه‌ی ڤێته‌رنه‌ری سیدسادقه‌وه‌، ده‌رکه‌وت که‌ به‌هۆی پیس بوون و ژه‌هراوی بوونی یٔاوه‌که‌وه‌بووه‌ که‌ تێدا مادده‌ی (یٔامۆنیا) به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و بووه‌ به‌ هۆکاری لە ناوچوونی ماسیه‌کان، که‌ یٔه‌م ماددەیە ‌ له‌ یٔه‌نجامی دروست بوونی قه‌وزه‌ و نه‌مانی یٔۆکیسجین و بیس بوونی زۆر و نه‌گۆڕینی یٔاوی ناو حه‌وزه‌کان دروست ده‌بێت و دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی.