له‌ڕاپه‌ڕین تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 63 ساڵه‌و دانیشتووی شاری ڕانیه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین، رایگه‌یاند: دوای داخڵبوون و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی ڕۆژ له‌سه‌نته‌ری نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كانی ڕانیه‌ ٫ به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 2-7-2020 ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن63 ساڵ دانیشتووی شاری ڕانیه‌ كۆچی دوایی كرد۰

ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین ده‌شڵێت: كۆچكردوو نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌بووه‌و ماوه‌ی ڕۆژ له‌سه‌نته‌ری نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كانی ڕانیه‌ داخڵكراوه‌و له‌ژێر چاودێری ووردی پزشكیدابووه‌ .

ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ ‌ له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سنووره‌كه‌ ، تائێستا هه‌شت هاووڵاتیي هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ ،كۆچی دواییان كردووه‌۰