له‌سلێمانى 3 كه‌سی دیكه‌ به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

2 ئافره‌ت و پیاوێكن


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ته‌ندروستى سلێمانى به‌كوردستان تیڤى راگه‌یاند به‌یانى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 2 ى 7 ى 2020 ،  سێ كه‌سی دیكه‌ به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا


سه‌رچاوه‌كه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى وتیشى  ئه‌و سێ كه‌سه‌ی به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ 2 ئافره‌ت و پیاوێكن


هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه‌ ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ له‌نێوان لەنێوان 50 بۆ 60 ساڵە و دانیشتووی ناو شاری سلێمانین


به‌مه‌ش ڕێژه‌ى گیان له‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆڕۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ 216 كه‌س به‌م شێوه‌یه‌:
هه‌ولێر 27 كه‌س ، سلێمانى 185 كه‌س ، هه‌ڵه‌بجه‌ 4 كه‌س