Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:20

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری گەیاندنی عێراق دەکات

وەزیری گەیاندنی عێراق: بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی هەموو عێراقە و بە پێچەوانەشەوە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/7/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەندازیار ئەرکان شەهاب ئەحمەد ئەلشەیبانی وەزیری گەیاندنی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد .

لە دیدارەکەدا کە ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان و عەلی خوەیلدی سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراقی ئامادەی بوون، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی، بە تایبەتی لە بواری گەیاندن تاووتوێ کرا.
وەزیری گەیاندنی عێراق ئامادەیی وەزارەتەکەی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی لە پێناو پێشخستنی بواری گەیاندن لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا.
 گوتیشی ئێمە ڕێز لە تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرین و دەمانەوێ باشترین پەیوەندی لە نێوان هەردوولادا هەبێت چونکە بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی هەموو عێراقە و بە پێچەوانەشەوە .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی کردەوە لە سەر بنەمای دەستوور، چونکە جێبەجێکردنی دەستوور فاکتەرێکی گرنگیی پێشکەوتن و سەقامگیربوونی دۆخی عێراقە.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.