دوو تووشبووی كۆڕۆنا له‌ هه‌ولێر گیانیان له‌ده‌ستدا

پاش مانه‌وه‌ و خه‌واندنیان له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكی

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دوو تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆڕۆنا پاش مانه‌وه‌ و خه‌واندنیان له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكی و به‌كارهێنانی ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد گیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌م باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: دوو كه‌سه‌كه‌ هه‌ردووكیان له‌ ڕه‌گه‌زی نێر بوون و  ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 50 بۆ 53  ساڵیدا بووه‌.