له‌عێراق 110 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت: له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو ، 2 هه‌زار و 184 تووشبووی دیكه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ،هه‌زارو 645 تووشبووی دیكه‌ش له‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌و 110 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌رگێڕان و دارِشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر/ میدیای عێراق