سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ دژه‌ تیرۆر و حه‌شدی شه‌عبی كۆبووه‌وه‌

ھەوڵی ئاشتكردنەوەی دژەتیرۆر و حەشد دەدات


میدیاكانى عێراق بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ مستەفا كازمى سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان- لەگەڵ به‌رپرسانى حەشدى شەعبى و دەزگاى دژە تیرۆر كۆبووەتەوە

راشیده‌گه‌یه‌نن مه‌به‌ست له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتایی هێنان بووه‌ به‌كێشه‌ى نێوان هه‌ردوو ده‌زگای دژه‌ تیرۆر و حه‌شدی شه‌عبی  به‌كێشه‌كانى نێوانیان و ھەوڵی ئاشتكردنەوەیان دەدات

 

مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئەو دوو دەزگایە گرنگن بۆ لەناوبردنى تیرۆر و رۆڵى سەرەكیشیان هەبووە لە ئازادكردنى ناوچەكانی عێراق لە دەستی داعش

راشیگه‌یاندووه‌ نابێت جیابوونەوە و ناكۆكى بكەوێتە ناو دەزگاكانى سوپا، پۆلیس، حەشدى شەعبى و دەزگاى دژە تیرۆر