لە 24 كاتژمێری رابردوو 148 تووشبووی كۆرۆنا له‌ ئێران گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌

لە 24 كاتژمێری رابردوو 148 تووشبووی كۆرۆنا له‌ ئێران گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌


وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 148  تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

رؤذى پێنج شەممە 2-7-2020، سیما سادات لاری، دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای راگەیاند و گوتی:  تاوه‌كو ئێستا  دوو هەزار و 652 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارکراون.

گوتیشی: کۆی گشتی تووشبووان گەیشتە 232 هەزار و 863 حاڵەت کە باری تەندروستیی سێ هەزار و 97 تووشبوو ناجێگیرە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگه‌یاند:، تا ئێستا 194 هه‌زار و 98 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.