له‌ یادی ساڵوەگەری تیپی مۆسیقای پاشای گەورەدا

لە 1977/7/1 لە سەر دەستی هونەرمەند (زرار محمد مستەفا) تیپی مۆسیقای پاشای گەورە هاتە دامەزراندن

ئێستا وەكو خەون دێتەوە یادم ساڵی 1977 دەقاو دەق بەروارەكەم لەبیر نیە بەڵام مەزندە دەكەم مانگی شەش بێ ئەو كاتەی لە گۆرەپانی قوتابخانەی پاشای گەورە  سەرجەم قوتابیانی قوتابخانەوەستا بووین بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی ئەزموونەكانی كۆتایی ساڵ پێش دانەوەی ئەنجامەكان مامۆستا زرار لە نێو گۆرەپانی قوتابخانە لە وتەیەكی كورتدا گووتی: بەنیازم تیپێكی مۆسیقا دابمەزرێنم و خوولێكی موسیقا دەكەمەوە هەریەكێك لە ئێوە حەز دەكات یان ئارەزووی فێر بوونی مۆسیقای هەیە باناوی خۆی بنوسێت..لەبەر ئەوەی من لەم قوتابخانەیە هەر لەسەردەستی مامۆستا زرار بەشداری چەندین ئۆپەرێت و شانۆگەریم كردبوو بۆیە حەزو  و ئارەزووم زیاتر بۆ شانۆ دەچوو نەوەك مۆسیقا،هەرلەبەر ئەوەش من ناوی خۆم بۆئەو خوولە نەنوسی بەڵام هەرگیز لە خوولەكە دوور نەبووم هەردەم هامووشۆی خوولەكەم دەكرد لە نیگارگایەكەی(مەرسم) مامۆستا زار لە نهۆمی دوومی قوتابخانەی پاشای گەورە بوو  كە جگە لە موزیك چەندین خوولی تریش هەر لەسەردەستی مامۆستا زار هەبوو وەكو خۆش نووسی ، جوانكاری..ئەم ژوورە هونەرییە  تەنیاپەیمانگایەكی هونەری نە  بوو بەڵكو قوتابخانەیكی كوردایەتیش بوو هەردەم ئامۆژگای ئێمەمانی دەكرد كە چۆن خاك و كورد وكوردستانمان خۆش بوێت فێری كردین هەردەم خاوەن هەڵویست بین هەرئەم پەروەدەش بوو دوای راپەرینی 1991 كوردستان دەركەوت زۆر بەی ئەندامان وەك پێشمەرگە لە رێكخستنەكانی حزبەكان بوون  بەڵێ ئەم نیگار گایە لەلایەن هونەرمەندێكی گشتگیر بەرێوە دەچوو لەهەمووی سەیرتر پێداویستیەكانیش وەكو ئامێری موزیك و كەرستەكانی خوولەكە هەر لە ئەستۆی خودی بوو بێ ئەوەی كەسێك یان لایەنێك هاوكاری ئەو زاتە بكات ، بگرە هەندێك كەس بە چەندین شێواز دەبوونە كۆسپ بۆ ئەوەی ئەو پرۆژیەیە سەرنەكەوێت بەڵام مامۆستا زرار بێگوێدانە ئەم و ئەو لەسەر بەرنامەكەی خۆی بەردەوام بوو .  

دوایی هەوڵ و كۆشش و هەوڵ و ماندوو بوونێكی زۆر لە 1977/7/1 لە سەر دەستی مامۆستای پایەبەرز هونەرمەند (زرار محمد مستەفا) تیپی مۆسیقای پاشای گەورە هاتە دامەزراندن و رۆڵی بەرچاوی هەبوو لە خزمەتكردنی هونەری ڕەسەنی مۆسیقا لە شاری رواندز و تەواوی كوردستان.

ئەم هونەرمەندە لەسەر توانای خۆی بێئەوەی كەسێك یان لایەنێك هاوكاری بكات توانی پۆلێ لە هونەرمەندانی موزیك پێیگەێنێت كەئێستا رۆڵی بەرچاویان هەیە لە گۆرپانی هونەری موزیكی كوردستان، بەڵێ 41 ساڵ بەر لەئەمرۆ ئەم تیپە دامەزارا توانی لە ماوەیەدا  چەندین هونەرمەندی وەك (سیروان سیرینی ، شێرزاد حەیدەری، چەتۆ نەورۆز ، ئامانج غازی ، سەید ئەحمەد رواندزی ، فاروق باپیر، زینل خیری ، ئەحمەد شێخە.. ) چەندانی تر لەسەردەستی هونەرمەندی پایەبەرز ( زرار محمد مستەفا ) پێگەیشتن هەروەها ئەم تیپە لەماوەی تەمەنی خۆیدا توانی چەندین كاری هونەری ئەكادیمی و پێشكەش بكات و چەندین موزیكی جیهانی وەكو ئۆكێسترا پێشكەش بە هەودارانی موزیك بكەن و چەندین گۆرانی بێژیش لەم تیپە كارەكانیان بڵاو بكەنەوە وەكو( ولی دۆسكی، ئەحمەد مەندانە، هاوتا ئەسعد، كاڵێ،ئەبوو بكری لزگی، ناسڕی رەزازی،سامان و سەلام ، خدر بێجانی ...) چەندانی تر

بەداخەوە لەدوای راپەرینی 1991  گەلی كوردستان بەهۆی ململێنی حزبی وكۆچكردنی هونەرمەندان بۆ دەرەوەی شار پەرتەوازیی لەنێون ئەم تیپە روویدا هەرچەندە ئێستا ئەم تیپە ماوە بەڵام هیچ چالاكی هونەری ئەوتۆی نییە.

لەكۆتاییدا هەزاران  سڵاو چەپكە گوڵ پێشكەش بە مامۆستای گەورەو خۆشەویست و ماندوو دڵسۆزی هونەر مامۆستا زرار محەمەد مستەفا دەكەین هیوای تەمەن درێژی بۆ دەخوازین.

 كامەران حاجی ئەلیاس