عێراق- ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی ئاسمانی جارێکی دیکە درێژکرایەوە

لە چوارچێوەی رێوشوێنەکانی بەرگرتن لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ

لە چوارچێوەی رێوشوێنەکانی بەرگرتن لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بڕیاریدا جارێکی دیکەش ماوەی راگرتنی گەشتەکانی ئاسمانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەتا رۆژی ۱٥-۷-۲۰۲۰ درێژبکاتەوە.

لە بڕیارەکەدا رێگا بە گەشتی فڕۆکەکانی کارگۆ و رێکخراوەکانی فریاگوزاری و تیمەکانی تەندروستی و گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی عێراقی لە دەرەوە دەدرێت.