زاوایەكی سەدام حوسێن ئازادكرا
1/7/2020 - 17:04
سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند كە حكومەتی عێراق زاوای سەدام حوسێن سەرۆكی پێشووتری عێراقی ئازاد كردووە دوای كۆتایی هاتنی ماوەی حوكمەكەی
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ، موقەدەم جەماڵ مستەفا عەبدولڵا سوڵتان كە بەرپرسی دۆسیەی كاروباری هۆزو عەشیرەتەكان بوو ، كە دەكاتە هاوسەری حەلای كچی سەدام حوسێن ، دوای كۆتایی هاتنی ماوەی حوكمی ئازاد كرا .
هەر بەپێی سەرچاوەكە پیشتریش حكومەتی عێراق عەمید روكن بەرزان عەبدولغەفور فەرماندەی حەرەس جمهوری لە سەردەمی سەدام حوسێن ، دوای كۆتایی هاتنی ماوەی حوكمی ئازاد كرد .
سوهێل تاهیر ....... كوردستان تیڤی