چین هۆشداری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌كی دیكه‌ی جیهانی ده‌دات

زانایانی ئه‌و وڵاته‌ جۆره‌  ڤایرۆسێكی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه‌

توێژه‌رانی چینی جۆرێكی نوێیان له‌ ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵگری خانه‌ی سێ ڤایرۆسی كوشنده‌یه‌.

هاوكات زانایانی چینی له‌ زانكۆكانی چین و ناوه‌ندی ته‌ندروستی چین بۆ له‌ناوبردنی نه‌خۆشی و خۆپارێزی، هۆشداری ده‌ده‌ن كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م جۆره‌ ڤایرۆسه‌، هاوشێوه‌ی كۆرۆنا ببێته‌ په‌تایه‌كی دیكه‌ی جیهانی.

زانایان ناویان له‌ڤایرۆسه‌ نوێكه‌ ناوه‌ (G4) و  ئاماژه‌یان بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ بۆماوه‌ییه‌و له به‌شه‌كانی ئه‌نفلوه‌نزای به‌رازه‌ كه‌ له‌ساڵی 2009 بڵاوبوویه‌وه‌.

هه‌روه‌ها زانایان بینیویانه‌ كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ تێكه‌ڵه‌یه‌كه‌و له‌ سێ به‌شی ئه‌نفله‌وه‌نزا پێكهاتووه‌ .

77

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار