سيسته‌مى به‌رگرى ئاسمانيى تاكتيكى " IRIS-T SLM"

سيسته‌مێكى شوێنهه‌ڵگرتنى ئامانجه‌ سه‌ربازييه‌كانه‌‌‌ له‌ڕێگه‌ى تيشكى ژێر سوور

سيسته‌مى به‌رگرى ئاسمانيى " IRIS-T SLM"، سيسته‌مێكى شوێنهه‌ڵگرتنى ئامانجه‌ سه‌ربازييه‌كانه‌‌‌ له‌ڕێگه‌ى تيشكى ژێر سوور و توانايه‌كى زۆرى مانۆڕى هه‌يه‌، كڵاوه‌يه‌كى جه‌نگيى هه‌ڵده‌گرێت كه‌ ته‌قينه‌وه‌ى به‌هێزه و سه‌ره‌ده‌رى له‌گه‌ڵ ئامانجه‌ دژبه‌ره‌كان ده‌كات له‌ڕووى دۆزينه‌وه‌، دياريكردنى رێڕه‌و، ده‌ستنيشانكردن و ئاراسته‌كردنى مووشه‌ك.
ئه‌م سيسته‌مه‌ له‌لايه‌ن كۆمپانياى "دايل"ى ئه‌ڵمانى به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
جۆره‌كانى:
1. مووشه‌كى "ئاسمان - ئاسمان" - " IRIS-T"ى مه‌ودا كورت كه‌ مه‌وداى 25 كيلۆمه‌تره‌ و ساڵى 2005 چۆته‌ ريزى خزمه‌تى سه‌ر‌بازييه‌وه‌، خێراييه‌كه‌ى 3 ئه‌وه‌نده‌ى خێرايى ده‌نگه‌ (3 ماخ)، له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌كانى "تايفۆن"، "ئێف - 16"، "ئێف -18 "،  "تۆرنێدۆ" و "گريپين" بۆ تێكشكاندنى ئامانج ئاسمانييه‌كانى دوژمن له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌كاردێت.
2. مووشه‌كى "زه‌مين - ئاسمان" - " IRIS-T SL"ى مه‌ودا ماوناوه‌ند كه‌ مه‌وداكه‌ى 40 كيلۆمه‌تره‌ و ساڵى 2014 چۆته‌ ريزى خزمه‌تى سه‌ربازييه‌وه‌، بۆ تێكشكاندنى ئامانجه‌ دژبه‌ره‌كان (هيليكۆپته‌ر، مووشه‌كى باڵدار، بۆمبه‌ ئاراسته‌كراوه‌كان، فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان) كه‌ له‌ به‌رزايى 25-40 كيلۆمه‌تر ده‌فڕن به‌كاردێت.
3. مووشه‌كى "زه‌مين – ئاسمان" - " IRIS-T SLS"، كۆپييه‌كى په‌ره‌پێدراوى مه‌ودا كورته‌، سه‌كۆى هه‌ڵدانى ستوونى به‌كاردێت بۆ هاويشتنى.

ktv
ژێده‌ر/  Kurdistan CT