مەكتەبی سیاسی پارتی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی حزبی شیوعی كوردستان كرد

بەبۆنەی (27)مین ساڵیادی راگەیاندنی


مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (27)ساڵەی راگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی كرد ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:  

بەڕێزان/ سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان...

بەبۆنەی (27)مین ساڵیادی راگەیاندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان حزبی شیوعی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبەكەتان دەكەین، ئومێدەوارین هەمیشە لە پێشكەوتن و سەركەوتندا بن لە پێناو بەدیهێنانی گشت مافە نیشتیمانی و نەتەوەیی و دیموكراسیەكانداو بونیاتنانی دواڕۆژێكی ئاسوودە و بەختەوەر بۆ گەلەكەمان.

 بەو بۆنەیەوە دووبارە جەخت دەكەینەوە سەر هاوپەیمانیی و دۆستایەتی بەهێزی نێوانمان و سوور بوون لە سەر پتەوكردنی بنەما راست و دروستەكانی خەبات و تێكۆشانی مەدەنیانە و دیموكراسیانە و بەدیهاتنی ئامانجە هاوبەشەكان.

 ئاواتەخوازین ئەو دەرفەتە هەوێنی زیاتر یەكڕیزیی و تەبایی نێوان حزب ولایەنە سیاسیەكانی كوردستانیی بێ بۆ رەتدانی ئەو قۆناغە نالەبارەی هاتۆتە ئاراوە بەتایبەتی لەرووی پەتای كۆرۆناوە كە هەرێمی كوردستان وجیهانی گرتۆتەوە، ئومێدەوارین هاووڵاتیان و كۆمەڵگەكەمان و هەرێمی كوردستان هەمیشە پارێزراو بن.

هەر سەركەوتوو بن...

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
30/6/2020