لە كەركووك سێ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوه‌

لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا


فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك بڵاوی كردەوە كە لە میانی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا، په‌نجا كەسی دیكەی لە كەركووك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و سێ كەسی دیكەیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ مردوون.

لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن فەرمانگەی تەندروستیی كەركووكەوە بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوە دراوە كە لە میانی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا، په‌نجا حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا لە كەركووك تۆمار كراوه‌ و سێ تووشبووی دیكەیش مردوون.

ئاماژە بەوەیش دراوە كە هەر لەو ماوەیەدا، سیی و یه‌ك تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەركووك چاكبوونەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە كۆی گشتیی ئەو كەسانەی كە لە كەركووك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون گەیشتووەتە، هەزار و سه‌د و حه‌فتا كەس لەو ژمارەیەش په‌نجا و سێ كەسمردوون و سێسه‌د و نه‌وه‌د و سێ تووشبووش چاكبوونەتەوە.