لە سلێمانی سێ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوه‌

لە درەنگانی شەوی رابردووەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ


لە درەنگانێکی شەوی رابردووەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی سێ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند، ئه‌مرۆ سێ تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ سلێمانی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌و تووشبووانه‌ی ئه‌مرۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ دوو ئافره‌ت و پیاوێكن و دانیشتووی قه‌زای بازیان و كه‌لار بوونه‌.

تا ئێستا له‌ سلێمانی سه‌د و حه‌فتا و سێ تووشبووی كۆرۆنا مردوون و به‌ گشتیش له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی، چوارهه‌زار و دووسه‌د و بیست و نۆ حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراوه‌ و حه‌وتسه‌د و نه‌وه‌د و سێ تووشبووش به‌ ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه‌ و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.