فڕۆکەکانی تورکیا گوند و کوێستانەکانی دەڤەری سیدەکانیان بۆردومان کرد

بەھۆی ھەبوونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە


بۆ جارێكی دیكه‌ فڕۆکە  جەنگیەکانی سوپای تورکیا كوێستانه‌كانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی بۆرۆده‌مان كرد.

ئەمشەو کاتژمێر 9:00 فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا  نێوان ھەردوو گوندی بێرکم و دەراو و ھەریەک لە کوێستانی سنین و ڕۆبی وڕوال یان لەدەڤەری سیدەکان بەچڕی بۆردومان کرد.

ئیحسان چەلەبی بەڕێوه‌بەری شارۆچکەی سیدەکان بۆ کوردستان تیڤی بۆردومان کردنی ئەمشەوی سەر ناوچەکەی پشت ڕاست کردووە و گوتی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لەکوێستانی سنین نزیک  ڕەشماڵی ڕەوەندو کۆچەریەکان یان بۆردومان کردووە و تائێستا زیانەگیانی و ماڵیەکانی ئەو بۆردومانە بەتەواوی نەزانراون.

سوپای تورکیا بەھۆی ھەبوونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچە سنوری و نزیک ئاوایەکان بەردەوام گوندو چیاو کوێستانەکانی دەڤەری سیدەکان بۆردومان دەکات.