سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی دهۆک دەکات

سەرۆکی حکومەت هیوای خواست پارێزگار لە ئەرکی تازە و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی پارێزگای دهۆکدا سەرکەوتووبێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی دهۆک دەکات.


ئەمڕۆ سێشەممە 2020/6/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، پیرۆزبایی لە د.عەلی تەتەر پارێزگاری نوێی دهۆک کرد.
سەرۆکی حکومەت هیوای خواست پارێزگار لە ئەرکی تازە و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی پارێزگای دهۆکدا سەرکەوتووبێت و بە ھاوکاریی گشت دامودەزگاکانی پارێزگا خزمەتێکی زياتر و شایستەی پارێزگاکە بکەن.