ته‌ندروستی هه‌ولێر: 112 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (828) کەس


د. دلۆڤان محمدفاتح جلال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگه‌یاند:112 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌، بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (112) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (828) کەس.

• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.