وەزارەتی تەندروستی عێراق: تا ئێستا هه‌زار و 839 كه‌س به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

لە24 كاتژمێری رابردوودا 83 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

 

 وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق: لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، هەزار و 749 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و 83 كەسی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند كە لەمیانی 24 كاتژمێری رابردوودا، هەزار و 749 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و 83 كەسی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، دوایین ئاماری سەبارەت بە قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، 83 كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 749 كەسی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

ئاماژە بەوەیش دراوە کە هەزار و 852 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە.

باس لەوەیش كراوە کە كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە، 47 هەزار و 151 كەس و لەو ژمارەیەیش هەزار و 839 كەس گیانیان لەدەستداوە و 22 هەزار و 974ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.