موسڵ : گۆرێكی بەكۆمەڵ 600 روفاتی تێدایە دۆزرایەوە

بەدەست تیرۆریستانی داعشەوە كوژراون

سەرچاوەیەك لە فەرمانگەی شەهیدان لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند كە گۆرێكی بەكۆمەڵ دۆزراوەتەوە كە روفاتی 600 بەندكراوی تێدایە لە رۆژئاوای شاری موسڵ و باكووری بەغدا

محەمەد شقولی بەرێوەبەری فەرمانگەی شەهیدان لە موسل ، روونیكردەوە كە هێزە ئەمنییەكان گۆرێكی بەكۆمەڵیان دۆزیتەوە لە نزیك بەندینخانەی بادۆش لە رۆژئاوای شاری موسل كە روفاتی 600 بەندكراوی تێدایە كە بەدەست تیرۆریستانی داعش كوژراون كاتێك لە ناوەراستی ساڵی 2014 هاتنە ناو شارەكە .

رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوەراستی ساڵی 2014 هاتە ناو شاری موسل تا ساڵی 2017 كە لە لایەن هێزەكانی عێراق بەهەماهەنگی لە گەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان لەناو بران .

 

 

 

سوهێل تاهیر ....... كوردستان تیڤی