موسڵ ... كه‌سێك ده‌ستگیر كرا كه‌به‌شداری لە ڕفاندنی كچانی ئێزدی لە شنگال كردووە

رادەستی لایەنی پەیوەندیدار كرا

 

 شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، دەستگیركردنی تیرۆریستێكی راگەیاند كە بەشداری لە رفاندنی كچانی ئێزدی لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا كردووە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، دەستگیركردنی تیرۆریستێكی راگەیاند كە بەشداری لە رفاندنی كچانی ئێزدی لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا كردووە.

لە راگەیەندراوێكدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی كردەوە كە هێزێكی سەربە ئۆپەراسیۆنەكانی رۆژئاوای نەینەوا پشت بەستن بە زانیاری وردی هەواڵگریی، هەڵمەتێكی پشكنینی لە گوندێكی نێوان قەزاكانی شنگال و بەعاج رۆژئاوای نەینەوا ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوێكدا هاتووە لە میانی هەڵمەتەكەدا، تیرۆریستێك دەستگیركراوە كە بەشداری لە هێرشكردنە سەر خێزانە ئێزدییەكان و رفاندنی كچانی ئێزدی لە قەزای شنگال، ناحیەی قەیرەوان و گوندی كۆچەر كردووە.

ئاماژە بەوەیش دراوە كە تیرۆریستە دەستگیركراوەكە دوای ئەوەی رێوشوێنی یاسایی بەرامبەری گیرایەبەر، رادەستی لایەنی پەیوەندیدار كراوە.

تیرۆریستانی داعش لە سێی ئابی 2014دا هێرشیان كردە سەر قەزای شنگال رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا و بەهۆیەوە ژمارەیەك زۆری هاووڵاتیی ئێزدی كوژران و ژمارەیەكی دیكەیش لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە رفێندران لەنێویاندا ئافرەت و منداڵ هەبو